English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەست پێدەكرێتەوە
2017-12-26 [03:37 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی 14 ی تشرینی دووەمی 2017، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە یاوەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ھەندێک لە وەزیرانی كابینەكەی،سەردانی دەربەندیخانی كرد دوای بوومە لەرزە بەهێزەكەی  شەوی 12 ی تشرینی دووەم كە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی دا،لە نێوانیشیاندا دەربەندیخان كە زیانێكی زۆری بەركەوت .

لەو بەسەر كردنەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڵێنی بە هاوڵاتیانی ناوچەكە دا دەست بە کارەکانی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەكەنەوە،دوای بڕیارەكەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ڕێنمایی درایە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە بدرێتە كۆمپانیای جێبەجێكار،پاش وەرگرتنی ئەو گوژمەیە كۆمپانیای ناوبراو ماوەی 6 بۆ 8 مانگی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان داوە كۆتایی بە پرۆژەكە بێنێ‌ و خزمەتگوزاری ئاو بگەیەنێتە دانیشتوانی ناوچەكە.
جێی باسە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان كە لە 14 ی شوباتی 2015 دەستی پێكرا، بڕی 19,997,000 ملیۆن دۆلاری بۆ داندرا تا جێبەجێ‌ بكرێت،بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان وەستا.

پرۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە كاتژمێرێكدا و تا ئێستا 43% ی پرۆژەکە جێبەجێ‌ كراوە، بڕیارە لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ بەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەست بەکارەکان بكرێتەوە و لە ماوەی 6 تا 8 مانگ تەواو بكرێت.

ئەم پرۆژە بەسەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئەنجام دەدرێت.





ئەم هەواڵە 3295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad