English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا زەمینەی دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازیی هەمیشەیی له سووریا ئاماده کردووه
2017-12-26 [04:58 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزیری بەرگریی رووسیا "سێرگێئی شویگۆ" دەڵێت، زەمینەی مانەوەی هەمیشەیی هێزەکانیان له دوو بنکەی سەربازی له سووریا ئاماده کردووه.

 

ئەم دوو بنکانه یەکێکیان بنکەی دەریایی "تەڕتووس" و ئەوی دیکەشیان بنکەی ئاسمانیی "حمەیمیم" له نزیک شاری "لازقییە"یه.

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی فدراسیۆنی رووسیا، رێککەوتنی نێوان مۆسکۆ و رژێمی بەشار ئەسەد بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی سەربازیی رووسیا له بنکەی دەریایی تەڕتووس پەسەند کرد.

 

بەپێی ئەم رێککەوتننامەیه، هێزەکانی دەریاوانیی رووسیا دەتوانن پشتیوانیی تەکنیکی و لۆجستیی خۆیان لەم بنکەیه زیاد بکەن و کەشتییەکانی ئەم وڵاتەش دەتوانن له ئاوەکانی سنووری سووریا و بەندەرەکانی هاتوچۆ بکەن.

 

ماوەی ئەم رێککەوتنه ٤٩ساڵه و دەتوانرێت له خولی ٢٥ساڵه نوێ بکرێتەوه.

 

سەرچاوه: Radiofarda





ئەم هەواڵە 1732جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad