English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا ئەنیمەیشنێکی کوردی خەڵات دەکات
2017-12-26 [05:30 AM]

ZNA- هەولێر


 

فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی "بێدەنگی ئاسمان" لە دەرھێنانی "جوبرائیل ئەبوبەکر" لە فێستیڤاڵێکی سینەمایی وڵاتی رووسیا خەڵات کرا.

 

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی خەڵاتەکەوە رایگەیاند: "فیلمەکەم "بێدەنگی ئاسمان" بڕوانامەی رێزلێنانی بەشی فیلمە ئەنیمەیشنەکانی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی ئۆراسیای پێبەخشرا کە لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی رووسیا ئەنجام دەدرێت".

 

"بێدەنگی ئاسمان" نوێترین بەرھەمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بە سپۆنسەری زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە و لەماوەی تەنھا ٤ مانگدا بەشداری لە زیاتر لە ٤٠فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانی کردووە و چەند خەڵاتێکیشی پێبەخشراوە.

 

سیناریۆی فیلمەکە "پشتیوان عەبدوڵا" نووسیویەتی و کاری گرافیک و دەنگ لەلایەن "سەباح شەھدی" و کاری موزیکی فیلمەکەش "رامتین لھۆنی" جێبەجێی کردووە. ماوەی فیلمەکە ١٠٠ چرکەیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧-یە.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad