English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: هەندێک پیلانگێڕی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن
2017-12-26 [05:40 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرکردەیەکی ھاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، ھەندێک لایەن گوشار بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەخەنە سەر حکومەتی عێراق.

 

"جاسم بەیاتی" سەرکردە لە ھاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ھەندێک پیلان و گوشار بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەن، کە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە عێراق بەرەوە ئایندەیەکی نادیار ببەن.

 

گوتیشی، ئەو لایەنانە لەڕێگەی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ یاسای ھەڵبژاردنەکان و دواخستنی پەسندکردنی بوودجەی ٢٠١٨ ی عێراق کار بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەش دا، حکومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا .





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad