English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان , سێ ئەفسەری کورد دەستگیر دەکرێن 
2017-12-26 [07:42 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

لەسەر سکاڵای چەند فەرمانبەرێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور ، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ناردووەتە کەرکووک و بە تاوانی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر کۆمپانیای نەوتی باکوور ، سێ ئەفسەری کورد دەستگیرکراون.

تێمەکەی بەغدا لە سێ ئەفسەر پێکھاتوون کە پلەی لیوا و عەمیدیان ھەیە و لەیەکەم دانیشتنیان ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دەستبەسەرکردنی سێ ئەفسەری کوردیان داوە.

ئەفسەرە دەستبەسەرکراوەکان بەناوەکانی موقەدەم ئەحمەد عوسمان ، رائید سرۆ حوسامەددین و نەقیب جەبار رەشید لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوە ناوە کە پەشیمان نین لە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەو کارەشیان بە فەرمانی پارێزگاری پێشووی کەرکووک ئەنجامداوە کە ئەو کات سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکووک بووە.

مەحەممەد عوسمان پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "یەکێک لە ئەفسەرە دەستبەسەرکراوەکان برای منە و دەزانین بە ھەوڵی کێ لیژنەی لەسەر پێکھێنراوە، ئەوەی جێگای نیگەرانیە زۆربەی خەڵکی کەرکووک و ژمارەیەکی زۆری ئەفسەر و کارمەند و پۆلیسەکانی ئەو کۆمپانیایە ھەمان ئەو کارەی براکەمیان ئەنجامداوە ، ناکرێ ئێستا لیژنەیان لەسەر پێکبھێنرێت و سزای جەماعی بدرێن".

لە ١٦ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چوونە نێو کەرکووک و ئاڵای کوردستان لەسەرجەم دام و دەزگا حکومەییەکان و شوێنە گشتییەکانی کەرکووک ھێنرایە خوارەوە. 

وێنەی سێ ئەفسەرە کوردەکە

 

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 3394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad