English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان عزیز: وەرزشوانانی کورد پێشەنگن لەزۆرێک لەیاریەکان بەهۆی پالەوانی بونیان نوێنەرایەتی عێراق دەکەن
2017-12-26 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر


بەبەشداری  سێ یانەکانی کوردستان کەیانەکانی  ئافرۆدێت ـ ئەکاد ـ پێشمەرگەی سلێمانی  هەفتەی رابردوو خولی تۆپی بالەی کچانی یانەکانی عێراق دەستی پێکرد.

شوان عزیز بەرپرسی راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان بەئاژانسی هەواڵی زاگروسی راگەیاند، دوایی رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان یانەکانی بەشدار بووانی باڵەی کچانی  قەرەقوش پلەی یەکەمی بەدەست هێنا ، ئافرۆدێت پلەی دووەمی بەدەست هێنا و ئەکاد پلەی سێیەم و پێشمەرگەی سلێمانی پلەی چوارەم  هەر سێ یانەکەی کوردستان لەبەشدارییان توانیان پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمی عێراق بەدەست بهێنن.

شوان عزیز گووتی، بەدەست هێنانی ئەم ئەنجامانە لەلایەن یانەکانی کوردستان بۆ ئەو پێش کەوتن و بزاڤە وەرزشیەی کوردستان دەگەرێتەوە کەوەرزش تێیدا ئەنجامدراوە قۆناغی باشی بڕیوە جگە لەسەر ئاستی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامی دلخۆشکەر تۆمار دەکرێت وە جگە لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان کەبەهۆی قەیرانی دارایی دروست بووە وەرزشوانان نەوەستاون لەچالاکی بەردەوام بوینە.

هەروەها بەرپرسی راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستا گووتیشی، هیوا دەخوازین وەرزش پالپشتیەکی باشی بکرێ  تا وەرزشوانانمان لەسەر ئاست و ئەنجامی دلخۆشکەر بەردەوام بن وەرزشوانانی کورد لەزۆرێک لەیاریەکان لەپێشەنگن بەهۆی پالەوانی بونیان نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لەپالەوانێتیەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئاسیاوی وە لێژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و یەکێتیە وەرزشیەکان هەمیشە پالپشتن بۆ تەواوی وەرزشوانانی کوردستان لەبەشدارییان لەپالەوانێتی و خولەکان.

زرار ناجی





ئەم هەواڵە 1264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad