English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئێن ئاڕتی لە سەرپێچی بەردەوام بێ مۆڵەتی کارکردنی لێدەسەنرێتەوە
2017-12-27 [09:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر ھەیە کەناڵێکی ئاسمانیی کوردی بەیەکجاریی دابخرێت.

ھەفتەی رابردوو، وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی پەخشی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بۆ ماوەی ھەفتەیەک دا و ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٦-١٢-٢٠١٧ راگرتنەکە ھەفەتەیەکی دیکەش درێژ کرایەوە.

فەرھەنگ گۆمەشینی، گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری بە (دەنگی ئەمریکا)ی راگەیاندووە، درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی بەھۆی ”سکاڵای دەزگا ئەمنییەکانە“ـەوە بووە، بەھۆی ئەوەی ئەو کەناڵە ”بەبێ مۆڵەت ئامێرێکی بەکار ھێناوە“ بۆ کردنەوەی چەند کەناڵێکی تر.

فەرھەنگ گۆمەشینی ھەروەھا رایگەیاندووە، ئەوە سێیەم جارە ئەو کەناڵە پێشێلکاری دەکات، ”ئەگەر ئەمجارە ھەمان سەرپێچی دووبارە بکەنەوە، ئەوا سزاکەیان توندتر دەبێ تا دەگاتە بڕیاری لێسەندنەوەی مۆڵەتی کارکردن“.

لە رۆژی دووشەممە ١٨-١٢-٢٠١٧، لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین، ھاووڵاتییان بە دەست لەپشتدانی چەند کەسایەتی و حزب و لایەنەوە، لەژێر ناوی دژایەتیکردنی کەمیی خزمەتگوزاری و درەنگ کەوتنی دابەشکردنی مووچە، چەندین فەرمانگەی حکوومی و بارەگای حزبەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستانیان سووتاند.


دوای دروستبوونی خۆپیشاندانەکە، کەناڵی ئێن ئاڕ تی راستەوخۆ سووتاندنی باڵەخانە و فەرمانگەکانی حکوومەتی دەگواستەوە و خۆپیشاندەران وەک سەکۆیەک بۆ بانگەشە بۆ تێکدانی بارەگا حکوومییەکان، بەکاریان دەھێنا.





ئەم هەواڵە 1513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad