English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی گەشتوگوزار: ئێستا کوردستان بێ شاجوانە
2017-12-27 [09:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، کە چاودێری رێورەسمی ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان دەکات رایگەیاند، کە کاتی ھەڵبژاردنی شاجوانی ٢٠١٧-ی کوردستان تێپەڕیوەو ئەمساڵ بەھۆی بوونی سێ قەیران لە باشووری کوردستان، رێورەسمەکە ئەنجامنەدراوە.

سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا رایگەیاند، "ئێستا کوردستان شاجوانی نییەو ماوەی شاجوانی رابردوو درێژ ناکرێتەوە".

گوتیشی، "تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان ئەنجامدراون، چەند کچێکیش خۆیان ناونووسکردووە، بەڵام بەھۆی قەیرانەکان لە ساڵی ٢٠١٧ شاجوان ھەڵنەبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٨ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرین".

ساڵی رابردوو، بۆ سێیەمین جار لە مێژوودا، شاجوانی کوردستان ھەڵبژێردرا کە ژاڵیا سیروان ناسناوەکەی بەدەستھێنا، رێورەسمەکە لە لایەن کۆمپانیای بابیلۆن بەچاودێری دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad