English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا ٢٣١ پۆلیس بۆ پاراستنی مەزارگەیەک دادەمەزرێنێت
2017-12-27 [09:47 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دامەزراندنی ٢٣١ پۆلیس بۆ پاراستنی مەزارگەیەکی شیعەکان لە شارۆچکەی بەلەد.

کەناڵی فورات بڵاویکردەوە، ئەو فەرمانە کارگێڕییە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و ئەو ٢٣١ کەسەی دادەمەزرێن، وەجبەی یەکەمن و بڕیارە دوای سەری ساڵ وەجبەیەکی دیکەی پۆلیس بۆ پاراستنی ئەو مەزارگەیە دابمەزرێن.

مەزارگەکە بە ناوی مەزارگەی سەید محەممەدە و دەکەوێتە قەزای بەلەد، سەر بە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری بەغدا.

مەزارگەی سەید محەممەد، لای شیعەکان پیرۆزە و پێیان وایە سەید محەممەد کوڕی عەلیھادی و برای حەسەن عەسکەرییە، کە ھەردووکیان لای شیعەکان وەک پێشەوا سەیردەکرێن. 

 





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad