English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌كه‌لار كه‌سێك له‌سه‌ر فه‌یسبوك ده‌ستگیر كرا
2017-12-27 [09:49 AM]

كه‌لار(ZNA)


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، لەقەزای كه‌لارهاوڵاتیەک بەهۆی خراب بەکارهێنانی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دەستگیرکرا.

رائیدعەلی جەمال گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: "دوای ئەوەی چەن ڕۆژێک پێش ئێستا گەنجێک سکاڵای هێنایە بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلار و سکاڵای لە فەیسبووکێک هەبوو کەلەڕێگەی ئەو فەیسبووکەوە هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سكالاكاره‌كه‌ ده‌كردوو داوای پاره‌یه‌كی زۆری لێكردبوو.

ئه‌و گووتیشی ئه‌وكه‌سه‌ به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ وێنەی ئەندامێکی خێزانەکەی كه‌سی به‌رامبه‌ر کە لەڕەگەزیی مێیه‌ بەفۆتۆشۆپ لەسەروێنەی بەدڕەوشتی دادەنێ و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیه‌کان بڵاوی دەکاتەوە، دەست بەجێ بنکەی پۆلیسی شەهیدان بەهەمه‌هانگی ئاسایشی کەلار دوای لێکۆڵینەوە وبە دواداچوون توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن.

 

رائید عەلی ئاماژەی بەوەشکرد: لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی (2)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندکراوە.

 

 

عمرجاف

 





ئەم هەواڵە 892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad