English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا ته‌واوی سنووری ئیداری كه‌ركوك به‌ كوردێك ده‌سپێرێ
2017-12-27 [10:25 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەغدا سنووری ئیداری شاری کەرکوک بە فەرماندەیەکی کوردی نێو سوپای عێراق دەسپێردرێت و لە رۆژانی داھاتووش ئۆپەراسیۆن دژ بەچەکدارانی داعش لەدەوروبەری حەویجە دەست پێدەکات .

عەمید روکن شێرزاد کافرۆشی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: بڕیاری دانانم بەفەرماندەی فیرقەی ٢٠ ی سوپای عێراق لەکەرکوک دەرچووە، بەڵام ھەندێک ئیجرائاتی یاسایی ماوە و لەرۆژانی داھاتوودا ئیجرائاتەکان تەواو دەبن.

ھەروەھا ئەوەشی راگەیاندووە، کە سنووری ئیداری کەرکوک دەخرێتە ژێر کۆنترۆڵی فیرقەی ٢٠ ی سوپای عێراقەوەو لەمەودوا ئەو سەرپەرشتی دەکات.

ھەروەھا سەبارەت بە مانەوەی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و ھێزەکانی تر لەکەرکوک دەشڵێ: ھێزەکانی دژە تیرۆر و ھێزە جۆراوجۆرەکانی تر ھەر یەکەی فەرماندەی خۆیان ھەیە، و تا بارودۆخی ئەمنی کەرکوک باش نەبێت ئەو ھێزانە دەمێننەوە.

گوتیشی: لەرۆژانی داھاتوودا کرداری سەربازی گەورە لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە دژ بەچەکدارانی داعش لەدەوروبەری حەویجە دەست پێدەکرێت و دەوروبەری حەویجە لەپاشماوەکانی داعش پاکدەکرێتەوە.

دانانی فەرماندەیەکی کورد بۆ پاراستنی سنووری ئیداری کەرکوک لەلایەن بەغداوە کاردانەوەی زۆری لەنێو سۆشیال میدیا لێکەوتۆتەوەو ھەندێک پێیان وایە بەغدا دەیەوێ شەڕی کورد بە کورد بکات.

عەمید روکن شێرزاد کافرۆشی کۆلێژی سەربازی قەڵاچۆلان و دواتر کۆلێژی سەربازیشی لەبەغدا تەواو کردووە، لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لەریزی سوپای عێراق دا کاردەکات.





ئەم هەواڵە 7120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad