English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی شیعە لە گەڵ دانوستانی نێوان بەغداو هەولێر دایە
2017-12-27 [10:28 AM]

ZNA- هه‌ولێر


عەبدولڵازەیدی : فشاری نێودەوڵەتی زۆر بەھێز ھەیە، بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی نێوان ھەولێر و بەغدا
عەبدولڵا زەیدی بەرپرسی دۆسیەی کورد لە ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە رایگەیاند،کە زۆرینەی ڕەھای فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەوەدان گفتوگۆ لە نێوان کوردستان و حکوومەتی ناوەند بکرێتەوە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماریش ھەوڵ دەدا بۆچوونەکان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و ھەمووان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

عەبدولڵازەیدی بەرپرسی دۆسیەی کورد لە ھاوپەیمانی نیشتمانی روونیکردەوە ، شاندی کوردستان کە بۆ دانوستاندن دێنە بەغدا، پێویستە نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێم بکەن، ھەر چەند ئاشکرایە کە ھەڵوێستە سیاسییەکان لە کوردستان یەکگرتوو و یەکڕیز نین.

راشیگەیاند  فشاری نێودەوڵەتی زۆر بەھێز ھەیە، بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی نێوان ھەولێر و بەغدا، دۆخی ئابووریی کوردستانیش لە شڵەژاندایە و ڕێژەی ھەرێم لە بودجە بە ڕێککەوتنی سیاسی دانراوە، پێویستە ئەو یاسایانەی لە کوردستانیش دەرچوون، دژ و ناکۆک نەبن لەگەڵ دەستووری ھەمیشەیی عێراق.





ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad