English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هازارد له‌نێوان مێسی و کریستیانۆ باشترینیان دیاریكرد
2017-12-27 [10:07 AM]

ZNA – ھەولێر


بەھۆی کەمی گۆڵەکانی لە لیگای ئیسپانیا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی ڕابردوودا ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە، ئیدین ھازاردی ئەستێرەی چێلسی لە تازەترین لێدوانیدا بە بەراورد کردنی مێسی و ڕۆناڵدۆ ئەستێرە پورتوگالییەکە توشی شۆک دەکات.

لەم باریەوە، ھازارد لە چاوپێکەوتنێکی بۆ کەناڵی فەرمی یانەی چێلسی گوتی ” لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیھانە و ئەو لە ڕۆناڵدۆ باشترە کە بەم دواییە پێنجەمین تۆپی ئاڵتونی بەدەستھێنا و خەڵاتی باشترینەکانی فیفای بردەوە، سەبارەت بە یاریکردنیان لە چامپیۆنزلیگ بەرانبەر بارسێلۆنا ئەستێرە بەلجیکییەکە گوتیشی ” کاتێک دەتەوێت تۆپی پێیەکی خۆش ئەنجام بدەیت، باشتر وایە بەرانبەر باشترین یاری بکەیت، دواتر ھازارد جارێکی دیکە گوتی بەڕای من مێسی باشترینی جیھانە”.

ئاشکرایە کە ھازارد، لەم وەرزەدا ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی چێلسی پێشکەش دەکات و لە لای پسپۆرانی تۆپی پێش پاڵێوراوێکی بەھێزە شان بەشانی نێیمار بۆ ئەوەی لە داھاتوو خەلاتی بالۆن دۆر بەدەست بھێنێت.


یاریگا





ئەم هەواڵە 1465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad