English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چالاکوانێکی سیاسیی کورد له‌لایه‌ن سێربیا ڕادەستی تورکیا کراوه‌
2017-12-27 [10:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ماڵپەڕی (DW)ی ئەڵمانی لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە دوای کودەتاکەی تورکیا، بە ھەزاران کەس دەستگیر کران کە زۆربەیان لە دژبەرانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوون و بەشێکیشیان تەنیا بە ھەڵاتن بۆ ئەورووپا توانیان لە دەستگیرکردن ڕزگاریان ببێت.


دەزگای دادوەریی تورکیا کە لە پرسی گیرانی دژبەراندا بێلایەن نەبووە و ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، باس لە ئەشکەنجە و ئازاری انو گرتووخانەکانی تورکیا دەکەن و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە زۆرێک لە وڵاتانی ئەرووپی لە ڕادەستکردنەوەی ھەڵاتووەکان بە توەکیا خۆ ببوێرن، تەنانەت ئەگەر ناویشیان لە لیستەی پۆیسی ئەنتەرپۆلیشدا بووبێت.


لەمبارەوە سێربیا کە یەکێک لە وڵاتانەیە کە پەنابەران لە تورکیاوە ڕووی تیدەکەن، پێچەوانەی یەکێتیی ئەورووپا سیاسەتێکی دیکەی گرتووەتەوە پێش و سەرەنجام لێپرسراوانی دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە ئەیاز جەودەت چالاکوانی سیاسیی کوردیان ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە کە گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

 
ئەیاز جەودەت لە تورکیا حوکمی ١٥ ساڵ گیرانی بەسەردا سەپابوو. حوکمی ڕادەستکردنەوەی بەرلە شەوی کریسمەس و بە واژۆی "نولا کوبورڤۆیچ" وەزیری دادی سێربیا جێبەجێ کراوە و دوایین ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە و ئەم ھەواڵەش لەلایەن پارێزەرەکەیەوە پشتڕاست کراوەتەوە.


جەودەت ئەیاز ئەندامی باڵای پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)ە کە پارتێکی بچوووکە و لە باکووری کوردستان چالاکە کە یەک ساڵ لەمەوبەر و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ لەسەر دواوای ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سێربیا دەستگیر کرا، ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەو چالاکوانە سیاسییەی کورد داوای پەنابەرێتیی لەو وڵاتە کردبوو.





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad