English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ داقوق خه‌ڵك له‌دژی ته‌عریبكردن ده‌ستی به‌ خۆپیشاندان كرد
2017-12-27 [10:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر



جووتیارانی کورد لەپێش ھۆبەی کشتووکاڵی داقووق خۆپێشاندانێکیان لەدژی سیاسەتی تەعریبکردنەوەی گووندەکانیان و داگیرکردنی زەوییەکانییان لەلایەن عەرەبە ھاوردەکانەوە ئەنجامدا.

چەند سەرچاوەیەک لە ناوچەکە  راگەیاند، لەخۆپێشاندانەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لەجووتیارانی کورد ئامادە بوون و، دوایانکرد بەر بەشاڵاوی تەعریبکردن و داگیرکاریی عەرەبەکان بگیرێت.

یەکێک لە خۆپێشاندەران کە خەڵکی گووندێکی سنووری داقووقە،  ڕاگەیاند، دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و نەمانی دەسەڵاتی کوورد لەقەزاکە ئەوعەرەبانەی کە پێشتر لەسەردەمی بەعس زەوییەکانی ئێمەیان داگیرکردبوو، ئێستا دووبارە بەھەڕەشە و بەزەبری ھێز زەوییەکانمان دەکێڵنەوە و دووبارە داگیری دەکەنەوە.

ئەوجووتیارە کووردە ئۆباڵی ئەو زووڵمەی لێیان دەکرێت دەخاتە ئەستۆی بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ھاوڵاتیانی ناوچەکەیان بۆعەرەب و حەشدی شەعبی بەجێھێشتووە. ھەروەھا ھۆشداری ئەوەشیدا، لەئەگەری چارەسەرنەکردنی کێشەکانیان، کورد ناچارە وەکو خوورماتوو، قەزاکە چۆڵ بکات، چونکە بەوتەی ئەو ڕۆژانە ھاوڵاتییانی کورد دەکووژرێن و سووکایەتیان پێدەکرێت و خانووەکانییان دەتەقێنرێنەوە. دواشی لەسەرکردایەتی سیاسی کوردستان کرد، فریایان بکەون و چیتر پشتییان تێنەکەن.





ئەم هەواڵە 1027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad