English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڵێنێك به‌ شاندی هه‌رێم ده‌دات
2017-12-27 [11:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لیوا دلێر ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆڕتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گوتی: "دوێنێ لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق شاندێکی باڵای ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتبوون لە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و نشینگەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند کێشەیەک سەبارەت بەو کەسانەی کە دانیشتووی ھەرێمی کوردستانن و بەچەند ھۆیەک ناتوانن ببنە خاوەن ناسنامە و ڕەگەزنامە و لەمیانەی کۆبوونەوەکانماندا وەزیری ناوخۆ بەڵێنیدا کە کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکرێت". 

گوتیشی: "ئێمە وەکو شاندی ھەرێمی کوردستان گازاندەی خۆمان گەیاندە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و پێمان گوت کە ئەمە چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ناکات و ئەویش لە وەڵامدا گوتی منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئێوە و خەڵکی کوردستان و پاڵپشتیتان دەکەم". 

بەپێی گوتەی سەرۆکی شاندەکەی ھەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆ پێی ڕاگەیاندوون و بەڵێنی پێداون کە لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بابەتەکە باس بکات و ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بدات.





ئەم هەواڵە 2389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad