English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەریتانیا دەکات
2017-12-27 [11:30 AM]

ZNA- ھەولێر


نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ڕای دەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای پشووەکانی سەری ساڵی 2018، سەردانی بەریتانیا دەکات.

 

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند: "مانگی یەکەمی ساڵی 2018، یەکێتیی ئەورووپا ستراتیژیەتێکی نوێ بۆ ماوەی 3 ساڵ لە عێراقدا دادەڕێژێت، ئەگەر حکوومەتی عێراقیش تا ئەوکاتە نەیەتە پێش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ئەوا لە زۆر ڕووەوە بە زیانی عێراق کۆتایی دێت، چونکە یەکێتیی ئەورووپا لەڕووی دارایی و ئابوورییەوە ھێزێکی زۆر گرنگە لە جیھاندا و ڕێککەوتنێکی ستراتیژیشی لەگەڵ عێراق ھەیە، ھەر بۆیە ئێمەش لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا و باڵوێزەکان گفتوگۆمان لەسەر بارودۆخی کوردستان و ھەڵوێستی عێراق بۆ کردوون، لەگەڵ ئەوەشدا داوامان کردووە فشار لەسەر عێراق دروست بکەن بۆ ئەوەی ڕێز لە دەستوور بگرێت و پێشێلی نەکات، ئەوەش دەبێتە کارتێکی فشاری گەورە لەسەر عێراق".

 

نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێم ئاشکراشی کرد: "یەکێتیی ئەورووپا و زۆربەی وڵاتان دەڵێن دەبێ گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بەبێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستووردا ئەنجام بدرێت، ئەگەر مەرج لە دەروەی ئەوە ھەبێت، قبووڵ ناکرێ و سەرەڕای ئەوەش ئەوان بۆیان ڕوون بووەتەوە کە عێراق و عەبادی بەتایبەت لەپێناو ھەڵبژاردنی داھاتوو سیاسەتی کات کوشتن پەیڕەو دەکات، بۆیە دوای سەری ساڵی نوێ فشاری زیاتری دەخرێتە سەر، چونک ئێستا پاڵپشتییەکی باشی ئەورووپی بۆ ھەریمی کوردستان ھەیە و ئەوەش کاریگەریی خۆی نیشان دەدات".

 

هەر لە لێدوانەکەیدا، دلاوەر ئاژگەیی ئاشکرای کرد: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەدوای پشووی سەری ساڵی نوێوە، سەردانی بەریتانیا دەکات، بەڵام ھێشتا کات و ڕۆژی سەردانەکەی دیاری نەکراوە و سەردانەکەشی کاریگەریی گەورەی دەبێت، چونکە بەریتانیا وڵاتێکی گرنگە لە ھاوکێشەکاندا".





ئەم هەواڵە 1354جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad