English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر داگیركردنی خاكی كوردستان ناكۆكی كه‌وته‌ نێوان عه‌بادی و ئه‌عره‌جی
2017-12-27 [11:41 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لیوا دلێر ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆڕتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گوتی: "دوێنێ لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق شاندێکی باڵای ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتبوون لە بەڕێوەبەری ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و نشینگەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند کێشەیەک سەبارەت بەو کەسانەی کە دانیشتووی ھەرێمی کوردستانن و بەچەند ھۆیەک ناتوانن ببنە خاوەن ناسنامە و ڕەگەزنامە و لەمیانەی کۆبوونەوەکانماندا وەزیری ناوخۆ بەڵێنیدا کە کێشەکان بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکرێت". 

گوتیشی: "ئێمە وەکو شاندی ھەرێمی کوردستان گازاندەی خۆمان گەیاندە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق سەبارەت بە داخستنی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و پێمان گوت کە ئەمە چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ناکات و ئەویش لە وەڵامدا چەند سەرچاوەیەک لە دیوانی سەرۆکایەتی وەزیران بە رۆژنامەی عوکازی راگەیاندووە، ئێستا ناکۆکی کەوتۆتە نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، عەبادی ئەعرەجی سەرزەنەشت کردووە، بەھۆی دەستوەردانی ئەعرەجی لە کاروباری سوپا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، گوایا وەزیری ناوخۆ رێگەی بە سوپا نەداوە بەرەو ناوچەکانی سلێمانی پێشڕەوی بکات.

رۆژنامەی عوکاز لەو سەرچاوانە بڵاوی کردۆتەوە، قاسم ئەعرەجی سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری سوپا بە عەبادی راگەیاندووە، مەبەستی لەو کارەی بۆ بەلاوەنانی رووبەڕوو بوونەوەی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە بووە، کە سوپا ویستیوویەتی رێگای نێوان کەلار و جەلەولا کۆنترۆڵ بکات و پێشمەرگەش رەتی کردۆتەوە ئەو ناوچەیە رادەستی سوپا بکات.

سەرچاوەکان جەختیشیان کردۆتەوە، دەستێوەردانەکانی وەزیری ناوخۆ لەسەر ھیچ داواکاریەکی فەرمی نەبووە و رەفتارێکی تاکە کەسی بووە، بۆیە ئەو کارەی ئەعرەجی توڕەیی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، عەبادی ئەو کارەی ئەعرەجی بە بەزاندنی سنوورەکانی وەسف کردووە، بەوەی کە پلانەکانی عەبادی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچەیەی لەبار بردووە. دواجاریش عەبادی داوای لە وەزیری ناوخۆ کردووە، ھێزەکانی پۆلیس لەو ناوچەیە بکشێنێتەوە، کە پێشتر بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بڵاو کرابوونەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە ھەر رووبەڕوو بوونەوەیەکیان.گوتی منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئێوە و خەڵکی کوردستان و پاڵپشتیتان دەکەم". 

بەپێی گوتەی سەرۆکی شاندەکەی ھەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆ پێی ڕاگەیاندوون و بەڵێنی پێداون کە لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بابەتەکە باس بکات و ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بدات.





ئەم هەواڵە 6328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad