English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێخ جەعفەر وەلامی ئاراس جەنگی دەداتەوە
2017-12-27 [02:11 AM]

ZNA- ھەولێر


فەرماندەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە وەڵامی کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دایەوە کە لە دیارترین کەسانی نێو ئەو گرووپەی حزبەکەدایە کە لە 16ی ئۆکتۆبەردا بەرگرییان لە میلیشیاکان کرد بۆ داگیرکردنی کەرکووک.

 

لە ماوەی ڕابردوودا ئاراس جەنگی ئاماژەی بەوە دابوو، پێش هێرشەکەی 16ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر کەرکووک، چووەتە لای شێخ جەعفەر و لە هێرشی هێزە عێراقییەکان و میلیشیاکان ئاگاداری کردوونەتەوە، بەڵام شێخ جەعفەر پێی گوتووە: ”سوپای عیراق هێرش ناكات، چونكه‌ هه‌ندێك شت هه‌یه‌ من ده‌یزانم تۆ نایزانی".

 

لە وەڵامی ئەو قسەیەدا شێخ جەعفەر، فەرماندەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاندووە: ”ئاراسی شێخ جەنگی زۆر سەھووە، ئێستا کاتی ساڕێژکردنی برینەکانە نەک کولاندنەوەی، بەڵام دەبوو ئاراسی شێخ جەنگی باسی ئەوە بکات کە من دەمزانی ھێرش دەکرێت، چونکە ئەمریکییەکان پێشتر پێیان گوتم، بەڵام ئەو بە ئێمەی گوت بەرگری مەکەن با سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بێنە کەرکووک“.

 

ئەوەشی دووپات کردەوە: ”ئێمە پێمان گوت سازش لەسەر یەک بست خاکی کوردستان ناکەین و بێ بەرگری چۆڵی ناکەین“.

 

دووپاتیشی کردووەتەوە: ”دەبووایە ئاراسی شێخ جەنگی باسی ڕۆڵی خراپی خۆی بکات کە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کرد لە پێشتر تا بیانھێنێتە کەرکووک، بەڵام دوبارەی دەکەمەوە کاتی کولاندنەوەی ئەو برینانە نییە".

 

شێخ جەعفەر ئەوەی نەشاردووەتەوە کە هۆکاری ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، ڕیفراندۆم نەبووە، بەڵکو ”خیانەتی ئەو گرووپەی یەکێتی بوو، ئێستاش ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت، بزانم زیانی زیاتر دەکەین، نەک یەک پەنجە، ھەر دە پەنجەکەم دەکەم بە مەرەکەبەکەدا بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام ئەوانەی لەسەرەتاوە دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بوون، ئەوانە بوون کە ھاوکار و ھەماھەنگی سوپای عیراق و حەشدی شەعبییان دەکرد تا بیانھێننەوە شارەکانی کوردستان و وەک شارەکانی عێراقی لێبکەن".

 

باسیشی لەوە کردووە کە ئەگەر ڕۆژێک ئەم دۆخە نالەبارەی کوردستان نەمێنێت، ”دادگایەکی نیشتمانی پێکبھێنرێت، دەبێت لە دونیادا سزای خائین چییە، ئەوانیش ھەمان سزا بدرێن". دەشڵێت: “ئەم گرووپەی یەکێتی ئەگەر لەسەردەمی شاخدا ئەوەیان بکردایە، ھاوکاری حکوومەتی عێراقی بکەن، ئەوا ھەموویان ڕەمی دەکران و دەکوژران، ئەگەر مام جەلالیش بمایە، ھەموویانی وەک خائین سزا دەدا".

 

لە کۆتایی قسەکانیشیدا فەرماندەی هێزەکانی حەفتا داوای لێبووردنی لە خەڵکی کردووە، بەهۆی ئەوەی ”نەمتوانی ھەندێک وردتر ڕاستییەکان بڵێم، بەڵام دڵنیابن ڕۆژێک دێت ھەموویان بۆ باس دەکەم و ناوی ئەو خائینانە دەھێنم".

 

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

 

ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.





ئەم هەواڵە 6574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad