English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نازم ھەرکی: تا ئێستا کەس دیاری نەکراوە بۆ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان
2017-12-27 [02:27 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمان کوردستان، لە فراکسیونی زەرد راگەیاند، تا ئێستا دیار نیە کە کێ ھەلدەبژێرن، دوای پەسەندکردنی نامەی دەستلەکار کشانەوەی یوسف محەمەد، دووبارە کۆبوونەوە دەکرێت بۆ ھەلبژاردنی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان.

 

نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: یوسف محەمەد نامەی دەستلەکار کشانەوەی پێشکەش بە پەرلەمان کردووە، تا دەگاتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دوای گەیشتنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەل بەرنامەی کاری پەرلەمان پەسەند دەکرێت، لە کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندکردنی دەستلەکار کشانەوەکە.

 

ھەروەھا نازم ھەرکی گووتی: تا ئێستا دیار نیە کە کێ ھەلدەبژێرن، دوای پەسەندکردنی نامەی دەستلەکار کشانەوەی یوسف محەمەد، دووبارە کۆبوونەوە دەکرێت بۆ ھەلبژاردنی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بەلام کاری لەسەر ئەوە دەکرێت کە لە نێوان فراکسیونەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو رێکەوتنێک ئەنجام بدرێت لەسەر ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان بکرێت.

 

ئەمەش دوای کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت، رۆژی ٢٦-١٢-٢٠١٧ یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 1351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad