English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی رادەگەیەنێت
2017-12-27 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ هاتنی سەری ساڵی تازەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنی ڕاگەیاند.

 

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، گشت بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە تەناهییەكانی دیكه‌، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە.

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ پلانەكە لە ناوەوە و دەرەوەی شار جێبەجێ دەكەن و لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانیش بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنی دەكەن.

 

بە وتەی ڕائید هۆگر، لە هەموو ئەو شوێنانەدا كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن و بەوپەڕی چاوكراوەییشەوە سەروماڵی هاووڵاتیان دەپارێزن.

 





ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad