English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "ستار وۆرز" لە سینەماکانی جیهاندا
2017-12-27 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "ستار وۆرز" لە دوای نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، داهاتی لە ماوەی دوو هەفتەدا گەیشتە 745 ملیار دۆلاری ئەمەریکی.

 

ئەم بەرهەمە تەنها لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکای باکوور، 365 ملیۆن دۆلاری لە ماوەی دوو هەفتەدا هەبووە.

 

کۆمپانیای دیزنی پێشبینی دەکات لە جەژنی کریسمسدا بڕی 32 ملیۆن دۆلاری دیکە وەک داهات بەدەستبێنێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە دەبێتە سێیەم فیلم لە ساڵی 2017ـدا کە زۆرترین داهات لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە ئەمریکا و کەنەدا لە ماوەی سێ رۆژدا، ٢٢٠ ملیۆن دۆلار بوو.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ته‌نها له‌ یەک شەودا، بڕی 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی لە ئەمریکای باکوور به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش له‌ رووی داهاتی یه‌كه‌م شه‌وییه‌وه‌، له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت له‌ دوای به‌شی پێشووی به‌ناوی "ستار وۆرز: زه‌ فۆرس ئه‌ویكنز" كه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا 57 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا.

  

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای والت دیزنییە، لە دوای نمایشکردنی، رەخنەگران چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەیان پێبەخشی و لە کۆی گشتیدا، لە سەدا 94 دەنگەکانی بە ئەرێنی بەدەستهێنا.

 

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2015ـدا بەناوی "زە فۆرس ئەوەیکنز" بوو و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad