English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە قوربانی بە یاریزانێکی دەدات 
2017-12-27 [03:56 AM]

ZNA – ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێناو بەدەستھێنانی پارەیەکی زیاتر بۆ گرێبەست  کردن لەگەڵ یاریزان فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی , بڕیاریداوە قوربانی بە یاریزانێکی بدات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزان جیرارد دولۆفیۆ بفرۆشێت بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکی دەستکەوێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ کۆتینیۆ . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەکانی وەک ناپۆلی و ئەنتەرمیلان  و ئەی سی میلان گرنگی بە تواناکانی دولۆفیۆ دەدەن و پێشتریش ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ پێشکەش کردنی گرێبەست بەم یاریزانە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , دولۆفیۆ لە پێکھاتەی سەرەکی ڤالڤێردی جێگەی نابێتەوە و تەنھا لەم وەرزە لە چەند یارییەکی کەم یاری کردوە , لەبەر ئەمە ئەگەرێکی زۆرە لە میرکاتۆی زستانە یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad