English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگیر سەرۆک وەزیرانی هەرێم فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیریی سەبارەت به کەناڵی NRT هەڵوەشاندەوه
2017-12-27 [05:35 AM]

ZNA- هەولێر


 

"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانی وەزارەتی رۆشنبیریی سەبارەت به راگرتنی پەخشی کەناڵی NRT بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکه، هەڵوەشاندەوه.

 

قوباد تاڵەبانی له فەرمانێکی پێنج خاڵیدا که ئەمڕۆ دەرچووه، بڕیاری دا له ئەمڕۆه پەخشی ئەم کەناڵه دەست پێبکرێتەوه.

 

له خاڵێکی دیکەی فەرمانەکەیدا رایگەیاندووه که دەبێت کەناڵی NRT بەڵگەی پێویست سەبارەتی به ئامێری "TELEPORT" پێشکەش به وەزارەتی رۆشنبیری بکات.

 

هەروەها داوای کردووه که ئەم کەناڵه دەبێت پابەند بن به یاسا و رێنماییەکان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن و بنەمای کاری رۆژنامەگەری بپارێزن.

 

بەهۆی "پابەند نەبوون به یاساکان و ورووژاندنی خەڵک"، وەزارەتی رۆشبیریی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی پەخشی NRTی بۆ ماوەی هەفتەیەک دەرکرد. بەپێی بڕیارەکه دوێنێ سزاکەی ئەم کەناڵه تەواو بوو، بەڵام وەزارەتی رۆشبیبری رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی NRT ئامێری TLEPORTی بەبێ مۆڵەت بەکار هێناوه، تاکو تەواو کردنی رێوشوێنی پێویست بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەم ئامێره، راگرتنی پەخشەکەی بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad