English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی: عێراق هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دواناخات
2017-12-27 [05:50 AM]

ZNA - هەولێر


حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ واده‌ی خۆیدا پابه‌نده‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌بادی وتی، هیچ بیانوییه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نییه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌ هیچ داواكارییه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق نه‌كراوه‌، وتیشی، وه‌ڵامی هیچ داواكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌مشێوه‌یه‌ش نادرێته‌وه‌.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 15ی مایۆی 2018ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ وڵات دیاری كرد.

هه‌روه‌ها نوری مالیكی جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت.

 

مباشر





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad