English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانان: له هەموو عێراق و سووریا کەمتر له هەزار چەکداری داعش ماون
2017-12-27 [05:51 AM]

ZNA- هەولێر


 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش به سەکردایەتیی ئەمەریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، چەکدارانی داعش له عێراق و سووریا کەمتر له هەزار کەسیان ماون. ئەمەش یەک لەسەر سێی ئەو ئامارەیه که سێ هەفته لەمەوبەر راگەیەندرا.

 

گوتەبێژێک بەناوی هاوپەیمانان که نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، به ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووه، ئەم ژماره چەکدارانه له ناوچه بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سووریان و خەریکی راوەدوونانیانن.

 

هاوپەیمانان رۆژی ٥ی ئەم مانگه رایگەیاندبوو، ژمارەی چەکدارانی داعش له عێراق و سوریا کەمتر له ٣هەزار کەسن.

 

گوتەبێژانی هاوپەیمانان به رۆیتەرزیان راگەیاندبوو، زۆربەی چەکدارانی داعش له ماوەی سێ ساڵی رابردوو، کوژراون یان بەدیل گیراون.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad