English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌بێ كورد خوى به‌رنامه و ئه‌جینداى تایبه‌ت له‌م قوناغه‌دا هه‌بێت
2017-12-27 [06:47 AM]

ZNA- هەولێر


 

چالاكوانێكی مه‌ده‌نى رایگه‌یاند: ئاشكرایه كورد له ولاتی عێراقدا میژوویه‌كی له بوونى متمانه نه‌بووه كه شایه‌نى باسكردن بێت به درێژایى حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانی عێراقدا، دیاره له عێراقى نوێ له دواى سالى 2003 ئه‌م نه‌ریته دووباره بووته‌وه له‌گه‌ل ئه‌و هێز و لایه‌نه‌ عێراقیانه‌ى به‌شداریان له گه‌لیان كردووه له پروسه‌ى بونیادنان و ئیداره‌ كردنى ولات، هه‌لبه‌ت هێزه عێراقیه‌كان گشتیان ده‌ستیان ئاشكرا بووه چیتر ناشاردرێته‌وه به وه‌ى هه‌ر كات لاوازبن یاخود پێویستیان به كورد هه‌بێت دێنه سه‌ر مێزى دانوستاندن و دونیایه‌ك به‌لێن و په‌یمانى گه‌وره به كورد ده‌ده‌ن و زور پێناچێت هه‌موو قسه و به‌لێنه‌كانیان نایبه‌نه‌ سه‌ر پێشێلكاری لێده‌كه‌ن له‌گه‌ل به‌ هێزبونیان.

ئاتور عیسى چالاكوانی مه‌ده‌نى به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: گومان تێدا نیه به‌لكو ئاشكرایه كه مالكى چى ده‌خوازێت و نیه‌تى چیه، مالكى كارتى زوری له ده‌ستداوه، كه له كه‌وتنى مووسل و هاتنى داعش، تا ده‌گاته زێده‌رویى له‌وه‌ به‌سته‌وه‌ بوونى به ئێرانه‌وه ئه‌مه‌ش لاى روژئاواى ئه‌وروپا نیگه‌رانى دروست كردووه‌، له لایه‌كى تر مالكى حوكومرانیه‌كى باش پێش كه‌ش نه‌كردووه ته‌نانه‌ت له قوناغه‌كانى دواییدا متمانه لاى هێزه شیعه‌كانیش له ده‌ست دابوو. 

ئه‌و چالاكوانه‌ مه‌ده‌نیه‌ دیاریشیكرد: مالكى ده‌یه‌وێت جارێكیتر هاوشێوه‌ى 2009 له رێگاى هێزه سیاسیه كورده‌كان بگاته‌وه به سه‌روكایه‌تى ده‌سهه‌لات له عێراقدا، به دیدى ئێمه هه‌م له ئاستى ناوخویى هه‌رێمى كوردستان كه له بیرمان نه‌چێت هه‌ر ئه‌م سیاسیه بوو هه‌ره‌شه‌ى جولاندنى هێزه‌كانى دیجله ده‌كرد دژى ناوچه‌كانى مادده‌ى (140).

ئاتور ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هیوادارم كورد گره‌و له‌سه‌ر به‌لێن و شیعارات و قسه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق نه‌كات و له برى ئه‌وه ده‌بێ كورد خوى به‌رنامه و ئه‌جینداى تایبه‌ت له‌م قوناغه‌دا هه‌بێت.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 1954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad