English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنێک له ئەمەریکا زیاتر له ٢٨٠ملیار دۆلار پارەی کارەبای بۆ هاتەوه
2017-12-27 [07:12 AM]

ZNA- هەولێر


 

ژنێک له ویلایەتی "پێنسیلڤانیا"ی ئەمەریکا، کاتێک چاوی به پسوولەی کارەبا کەوت، شۆک بوو. بڕی ئەو پارەیەی بۆی هاتبوو زیاتر له ٢٨٤ملیار دۆلار بوو.

 

"مێری هۆرۆمانسکی" که دانیشتووی شاری "ئێری" له باکووری پێنسیلڤانیایه، گوتی، له پسوولەکه نووسرابوو تاکو نۆڤەمبەری ساڵی داهاتوو ماوەی هەیه پارەکه بدات.

 

خاتوو هۆرۆمانسکی دەڵێت: "چاوم زەق بوو. بەبۆنەی کریسمەس ماڵمان چراخان کردبوو و بۆ ماوەیەک ئەوە به بیرمدا هات که نەوەکوو گڵۆپەکانمان به هەڵه پێکردبێت."

 

کۆمپانیای کارەبا  دوای ئەوەی مێری پەیوەندیی پێوەکرد، پێی گوت، پارەکه تەنیا ٢٨٤دۆلاره و سفرەکان زیادن.

 

گوتەبێژکی کۆمپانیای کارەبا گوتی، دیار نییه بۆچی ئەم هەڵەیه رووی داوه و لەسەر پسوولەی کارەبایەکه ٢٨٤٤٦٠٠٠٠٠٠٠ نووسراوه.

 

مارک دێربین دەڵێت، هیچ کات له ژیانیدا پسوولەی ملیار دۆلاریی نەبینیوه.

 

دێربین سەبارەت به ئاگادار کردنەوەی ئەم هەڵەیه، سوپاسی خاتوو هۆرۆمانسکیی کرد.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 5008جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad