English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندامێكی تورکمانی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك: داوای دابەشكردنی پۆستەكان دەكەین بە رێژەی 32%
2017-12-27 [07:14 AM]


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرای كرد، ، ئێمە ئامادەیین ھەڵبژاردن بكەین بەو مەرجانەی پێشتر ھەمانبوو، ئێستاش داوای دابەشكردنی پۆستەكان دەكەین بە رێژەی 32%، ئه‌ندامێكی عه‌ره‌بی هه‌مان ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێت، ئێمە ئامادەیین بچینە نێو ھەڵبژاردنەدوە، تەنھا داوای گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەین.

نه‌جات حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە كوتلەی تورکمانی رایدەگەیەنێت، داوای پێداچوونەوەمان بە تۆماری دەنگدەران كردووە، ئێستا كە حكومەتی عێراق لێرەیە دەزانی بۆچی ئەو داوایەمان ھەبوو، ئێمە ئامادەیین ھەڵبژاردن بكەین بەو مەرجانەی پێشتر ھەمانبوو، ئێستاش داوای دابەشكردنی پۆستەكان دەكەین بە رێژەی 32%، داواش دەكەین ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێت.

رەملە حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە کوتلەی عەرەبی دەڵێت: "ئەو ھۆكارانەی كە پێشووتر ھەڵبژاردنی كەركووكی پێ دواخرا تا ئێستا ھەن، ئێمە ئامادەیین بچینە نێو ھەڵبژاردنەدوە، تەنھا داوای گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەین".

پەروین وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە كوتلەی برایەتی بە كوردستان24 گوت: "ئێمە قایل نابین بەو شێوەیە بچینە ناو ھەڵبژاردنەوە، چونكە كورد زوڵمی لێدەكرێت، كەركووك داگیركراوە لە شارێكدا كە دۆخەكەی بەمشێوەیە بێت و ئارامی تێدا نەبێت، چۆن ھەڵبژاردنی تێدا دەكرێت".





ئەم هەواڵە 1996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad