English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی تۆپی پێ دەبێتە سەرۆکی وڵاتەکەی 
2017-12-27 [07:43 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

جۆرج ویا یاریزانی پێشووی یانەی میلان و ھەڵبژاردەی لیبیریا، لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە سەرۆک.

جۆرج ویا، کە تاکە یاریزانی ئەفریقییە لە ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی بەدەستھێناوە، لە قۆناخی کۆتایی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتی لیبیریادا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بوو بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی.

جاری دووەمە ویا بەشداریی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەکات و پێشتر لە ٢٠٠٥ بەشداریی کرد، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، بەڵام ئەمجارەیان توانی بەسەر رکابەرەکەیدا سەرکەوێت، کە جۆزێف بواکی بوو.

جۆرج ویا، کە لەدایکبووی ١٩٦٦ـە و ئەستێرەیەکی ناوداری تۆپی پێ بوو، لە یانەی میلانی ئیتالی بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت، ئەمە جگە لەوەی خەڵاتی بالۆن دۆری وەکو باشترین یاریزانی جیھان وەرگرتووە لە ساڵی ١٩٩٥ و خەڵاتی باشترین یاریزانی لە ئاستی ئەوروپاشدا بەدەستھێناوە.

ویا لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەشیدا ٦٠ یاریی نێودەوڵەتی کردووە و ٢٢ گۆڵی ھەیە، لەسەر ئاستی ئەفریقاشدا سێ جار بە باشترین یاریزان دەستنیشانکراوە.

جۆرج ویا یەکەم سەرۆک وڵاتە کە خاوەن باگکراوندێکی وەرزشی بێت و لە ئاستی دنیادا ناوبانگی دەرکردبێت.

ویا، سەرۆکی نوێی لیبیریا لە تویتەردا نووسیویەتی :بە ھەست و سۆزێکی زۆرەوە دەمەوێت سوپاسی گەلی لیبیریا بکەم، کە منیان ھەڵبژارد، ئای کە چەند ھیوایەکی گەورەیە".

جۆرجا ویا لە یانەکانی مۆناکۆ و پاریس سانجێرمان لە فەرەنسا، میلان لە ئیتاڵیا، مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە ئینگلتەرا، ھەروەھا جەزیرەی ئیماراتی و چەند یانەیەکی وڵاتەکەی خۆشی یاریی کردووە، بەڵام لە میلاندا درەوشایەوە و بوو بە باشترین یاریزانی جیھان.

ی.ا
سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 1369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad