English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەعریب کردنی ناوچه کوردستانییەکان دەستی پێکردۆتەوه
2017-12-27 [07:52 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو زوممار ڕایگەیاند، زوممار تەعریب کراوە و شارەکە ھەموو بووەتە عەرەبی مووسڵ و فەرمانگە و قوتابخانەکانیش لە لایەن حەشدی شەعبیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و بوونەتە بارەگای حەشد، کەسیش شارەکە خاوێن ناکاتەوە و ھەموو بووەتە پاشەڕۆ.

 

سەرچاوەیەکی باڵا لە شارەدێی زوممار، کە نەیویست ناو ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵکی عەرەب لە مووسڵ دێن بۆ زوممار و زوممار ھەموو بووەتە عەرەب، زوممار تەعریب دەکرێت، زۆربەی بەڕێوەبەری فەرمانگەکانیان گۆڕیون و کەسی عەرەب ھێنراونەتە شوێنی ئەوانەی پێشتر، بەوەش بارودۆخێکی نەخوازراو ھاتووەتە پێشەوە، لە زومماریش حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی لێنە و کەوتوونەتە ناو ھەندێک فەرمانگە و قوتابخانە و بینایان داگیر کردووە، لەوانە فەرمانگەی کشتوکاڵ، ئاو، شارەوانی، ئەنجومەن و چەند قوتابخانەیەک، کە بارەگای سەرەکیی ئەوان و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە ناو بینای ئەنجومەنی ناحیەدان.''

 

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە: ''ڕێگای نێوان دھۆک و زوممار لە لایەن ھێزی پێشمەرگە کراوەتەوە، بەڵام لە لایەن حەشدی شەعبیەوە نەکراوەتەوە، ئەوەش کێشەیەکی زۆری بۆ ئێمە دروست کردووە و لێ ناگەڕێن ڕێکخراوەکان بێنە ناوچەکە و کاری خۆیان بکەن، بەتایبەتی یوئێن.''

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد: ''ئێستا کەس زوممار خاوێن ناکاتەوە و ھەمووی بووەتە پاشەڕۆی ھاووڵاتییان و ھەرچیی پاشەڕۆی ھاووڵاتییانە لە ناو شارەدێیەکەدا کۆ بووەتەوە، لە مووسڵیش نە پارێزگا نە کەسی دیکە سەردانی ناوچەکەیان نەکردووە، ئەوەش ڕوویەکی ناشرینی بە ناوچەکە داوە.''

 

هەروەها باس لەوه دەکرێت له پارێزگای کەرکوک و له ناوچەکانی داستانە، پەلکانە، سەربەشاخ، دەربەند عەرەبه هاوردەکانی سەردەمی بەعس که ناوچانه نیشتەجێ کرابوون و دوای ٢٠٠٣ گەڕێندرابوونەوه ناوچەکانی خۆیان، دەیانهەوێت جارێکی دیکه ئەم ناوچانه داگیر بکەنەوه.

 

عەرەبه هاوردەکانی به تایبەت له گوندی پەلکانه به پشتیوانیی سوپای عێراق هاتوونەته سەر ئەم گونده و سێ رۆژیان بۆ کوردەکان داوه پەلکانه چۆل بکەن و پارێزگاری کەرکوکیش پشتیوانیی له عەرەبەکان کردووه.





ئەم هەواڵە 1645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad