English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەتا ئێستا چوارکەس لە بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان سەرمان مردوون
شەهاب نادری، نوێنەری شاری پاوە لە مەجلیسی ئێران
2017-12-27 [10:00 AM]

ZNA- هەولێر


نوێنەری شاری پاوە لە مەجلیسی ئێران رایگەیاند: هەتا ئێستا چوار کەس لە بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.

شەهاب نادری، نوێنەری شاری پاوە لە مەجلیسی ئێران هەروەها گوتی: لانیکەم ٢٠ کەسیش لە نێو بوومەلەرەزە لێدراوان خۆیان کوشتووە.

نادری هەروەها هوشداریی داوە کە بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرج، ئەم ژمارەیە بەرزتر دەبێتەوە.

نوێنەری پاوە هەروەها بە ئاژانسی هەواڵی "خانەی میللەت"ی گوتووە، ئەو یارمەتیانە بە بوومەلەرزە لێدراوانیش کراوە و ئەو بەڵێنیانەی بە بوومەلەرزە لێراوانیان داوە، هیچکامیان جێبەجێ نەکراون.

بوومەلەرزی پارێزگای کرماشان نزیکەی چل رۆژ لەمەوبەر روویدا و بە گوتەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ٥٧٤ کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad