English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانچستەر سیتی ژمارەی چێڵسی شكاند و بەدوای بایرن میونخ كەوتووە
2017-12-28 [12:24 PM]

ZNA-ھەولێر


لەمیانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی ئینگلیزی ھەردوو یانەی مانچستەر سیتی و نیوکاسڵ یونایتد رووبەرووی یەکتربوونەوە".

لەیارییەکەدا یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامێکی سادە و بە (١ – ٠) لە یانەی نیوکاسڵی بردەوە".

تۆڕی ھەواڵی (ئۆپتا) بڵاوی کردەوە ، یانەی مانچستەر سیتی (١١) بردنەوەی لەسەر یەکتری لەدەرەوەی یاریگای خۆی تۆمارکرد و ژمارە پێوانەیی یانەی چێڵسی شکاند کە پێشتر ئەویش (١١) بردنەوەی لەسەر یەکتری لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمارکردبوو".

تۆڕەکە ئەوەیشی بڵاوکردۆتەوە : " مانچستەر سیتی کە ئێستا (١٨) بردنەوەی لەسەر یەکتری تۆمارکردووە ، چاوی لەوەیە (١٩) بردنەوە لەسەر یەکتر لە خولی ئینگلیزی تۆماربکات و ژمارە پێوانەیی بایرن میونخیش بشکێنێت کە لە(٢٠١٣ – ٢٠١٤) لە خولی ئەڵمانی تۆمارکراوە".

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad