English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. برێک قارچکی ئێرانی لەناودەبرێت
2017-12-28 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاش ئەوەی لەبازگەی عەربەت دەست دەگیرێت بەسەر بری ٥٠٠ کیلۆگرام قارچکدا، بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت.

 

لەوبارەیەوە ئازاد نەبی ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو قارچکەی کە لەلایەن ئاسایشی ئابوورییەوە لە بازگەی عەربەت دەستی بەسەرداگیراوە لە جۆری ئێرانییەو برەکەی ٥٠٠ کیلۆگرامەو خاوەنەکەی ویستوویەتی بە شێوەیەکی نایاسایی بھێنێتە شاری سلێمانی و لە بازارەکاندا ساغی بکاتەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش رەوانەی قائیمقامییەتی سلێمانی کراوە.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵا ئەوەشی خستە روو کە بەھۆی کورتی ماوەی مانەوەی قارچک و بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنانی لە ماوەیەکی کەمدا، بە بریاری قائیماقمی سلێمانی و لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبران . وتیشی بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی کاری نایاسایی خاوەنەکەی رووبەرووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad