English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی ھەرێم و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێم تاتوێ دەکەن
2017-12-28 [04:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیران و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

 

سەرەتا سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن کرد بۆ کار و چالاکییەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا کە ئێستاش لە ھەوڵی ئامادەباشیدان بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە چەندین پێشنیار و بیروبۆچوون سەبارەت بە داواکاری و پێدوایستییە لۆجیستییەکانی کۆمسیۆن بەمەبەستی سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

 

سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران دووپاتیان کردەوە کە ھەموو ھەوڵێک دەدەن ئەوەی لەسەر حکوومەت بێت بەمەبەستی سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن جێبەجێی بکەن و ئامادەییی حکوومەتیان بۆ ھەر ھاوکارییەک نیشان دا و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنیش بەپێی یاسا و ڕێساکانی خۆیان کارەکانیان ئەنجام بدەن.

 

لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیار کرا لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەریەک لە پەرلەمان و حکوومەت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش ئەنجام بدەن بەمەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad