English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌رێكی كورد: له‌هه‌وڵ داین جارێكی دیكه‌ كاری ته‌عریبكردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت
2017-12-28 [05:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، ئەو عەرەبانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی سنوری كه‌ركوك، کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایان بۆ خۆیان قۆستووەتەوە و ئەو مڵکانە بە ھی خۆیان دادەنێن، سەرەڕای ئەوەی ٢٠ تا ٢٥ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە، وتیشی، ھەندێک ئامادەکاریمان کردووە و لە ڕۆژانی داھاتوودا دەست بە کاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکەین و ڕێگە نادەین ئەو کارە سەرکەوتوو بێت.

سۆران ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، ئێمە وەکو لیژنەی خۆمان و پەرلەمانتارە کوردەکان بە دوای ڕێگای یاساییدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ڕێگه‌ لە تەعریبکردن بگرین، چونکە ئەو عەرەبانە کێشە سیاسیەکانیان بۆ خۆیان قۆستووەتەوە و ئەو ناوچانەش کێشە لەسەرن، بۆیە دەمانەوێت لە ڕێگەی یاساییەوە ڕێگرییان لێ بکەین و لە ڕێگەی سیاسییەوە کێشەکان بە کاتی چارەسەر دەبن.

سۆران ئیسماعیل وتیشی، لە ساڵی ١٩٧٥ەوە لە سنووری کەرکووک خەڵکی عەرەب ھاوردەی ئەو ناوچانە کراوە كه‌ موڵكی كورد بوونه‌ و دواتریش قەرەبوو کراونەتەوە، ئێستا جارێکی دیکە ئەو عەرەبانە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکە و کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایان بۆ خۆیان قۆستووەتەوە و ئەو مڵکانە بە ھی خۆیان دادەنێن، سەرەڕای ئەوەی ٢٠ تا ٢٥ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو عەرەبانە دەزانن ئێستا حەشدی شەعبی ھاتوونەتە ناوچەکە و کورد دەسەڵاتی نەماوە و پارێزگاریش عەرەبە و ھاوکاریی ئەوان دەکات، بۆیە دێن ھەڕەشە لە کوردەکان دەکەن و ئەو ناوچانە داگیر دەکەن و مۆڵەتی چەند ڕۆژێکیان بە کورد داوە، ناوچەکە چۆڵ بکەن، بۆیە ئێمەش دەمانەوێت لە ڕێگەی یاساییەوە ڕێگرییان لێ بکەین و ڕێگە نادەین ئەو کارە سەر بگرێت، چونکە نادەستووری و نایاساییە.

سۆران ئیسماعیل ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ھەندێک ئامادەکاریمان کردووە و لە ڕۆژانی داھاتوودا دەست بە کاری خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکەین و ڕێگە نادەین ئەو کارە سەرکەوتوو بێت.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 1327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad