English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق له‌و وه‌رزانه‌ كاره‌با له‌گه‌ڵ سوریا ئاڵوگۆڕ ده‌كات
2017-12-28 [06:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نی سووری له‌ سه‌ر ئاڵوگۆڕی وزه‌ی كاره‌با له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتووین.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا قاسم فه‌هداوی ده‌ڵێت، له‌ داهاتوودا ئاڵوگۆڕی له‌ نێوان سیسته‌می كاره‌بای عێراقی و سووری له‌ ماوه‌كانی زۆری و كه‌می باردا ده‌كرێت، وتیشی، له‌مانگه‌كانی وه‌رزی به‌هار و پایز وزه‌ی كاره‌بای سیسته‌می عێراق زیاد ده‌كات و كه‌متر به‌كار دێت ره‌نگه‌ له‌و ماوانه‌دا كاره‌با بۆ سیسته‌می سووری بگوازینه‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌به‌رامبه‌ردا كاره‌بای زیاده‌ له‌ سیسته‌می سوری له‌ وه‌زره‌كانی زستان و هاوین هه‌یه‌، ده‌كرێت ئه‌و زیاده‌یه‌ بۆ سیسته‌می كاره‌بای عێراق بگوازینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی عێراق له‌ وه‌رزه‌كانی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با پڕ بكاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad