English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهوی ڕووداوێکی هاتووچۆ 21 کەس بوونە قوربانی
2017-12-28 [09:10 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، کە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە،  لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی زاخۆ و شارەدێی باتیفان، 21 کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2017/12/28، مقدم ماڤپەرەور ئازاد طه بەرپرسی راگەیاندنی هاتووچۆی دهۆک بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەسەر رێگای  زاخۆ باتیفان روداوێکی هاتووچۆ رویدا لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لە دەست دا و 19 کەسی تریش بریندار بوون.

گوتیشی:  بریندارەکانیش بۆ نەخوشخانە قەزای زاخۆ رەوانە کراون، بەشێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.

مقدم ئازاد ئاماژەی بەوەشکرد: روداوەکە ئەمڕۆ کاتژمێر 5 و 30 خولەکی ئێوارە رویدا، سەرجەمیان کەسوکاری یەکدین و دوای گەڕانەوەیان لە ئاهەنگەکە رووداوەکە روویداوە، رووداوەکەش لەنێوان پاسێک و دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکئاب تۆیۆتا دا بووە. 

اسماعیل حکیم





ئەم هەواڵە 4165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad