English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت
2017-12-28 [09:58 AM]

ZNA- ھەولێر


پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت پەرلەمانتارێکیش دەلێت پارەکە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی ھەرکاتێک پشکی ھەرێمی کوردستان یەک لایی بوویەوە رەوانەی بانکەکانی کوردستان دەکرێت.

مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری عێراق ئەندام لە لێژنەی دارایی و ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند، پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ سالەکانی ٢٠١٤- ٢٠١٥-٢٠١٦- ٢٠١٧ بڕەکەی ٨٢٩ ملیار دۆلارە. 

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ھەولمان داوە پشکی ھەرێمی کوردستان کەم نەکرێتەوە کە سەرۆک وەزیران سوربوو لەسەر ئەوەی لە ١٧% پشکی ھەرێمی کوردستان لەو بڕە پارەیە بدرێت، کە سەرجەم ئەو بڕەپارەی ماوە ٦٦٦ ملیار دینار بووە.

مەسعود حەیدەر وتیشی ئێستا وەزارەتی دارایی دیراسەی ئالیەتێک دەکەن بۆ حساب کردنوو پێدانی پارەکە، تەنھا پێویستی بەھەندێ کات و ئیجرائاتی ئیداری ھەیە.

 

گۆران مستەفا ھەرکی





ئەم هەواڵە 6463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad