English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە تورکمانییەکان، یەکڕیزی و تەبایی دووپات دەکەنەوە
2017-12-29 [12:26 PM]

ZNA- هەولێر


 

پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ٢٨/١٢/٢٠١٧ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیران و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیران، لە ھەولێر لەگەڵ پارت و ڕێکخراوە تورکمانییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە گەلی تورکمان وەک دووەم نەتەوەی ھەرێمی کوردستان، ڕەگ و ڕیشەی مێژووییان لەم وڵاتەدا ھەیە و ھاوبەشی ڕاستەقینە و نەتەوەیەکی ئاشتیخوازن، ھەمیشەش لە بەرەوپێشەوەبردنی وڵاتدا جێدەستیان دیار بووە. یەکڕیزیی لایەنە تورکمانەکانیشی دووپات کردەوە بە ‌شێوەیەک پاڵپشت بن بۆ یەکڕیزیی سەرتاسەریی لە ھەرێمی کوردستاندا.

 

دواتر پوختەیەکی دەربارەی ڕەوشی گشتیی ھەرێمی کوردستان و ئەو دۆخە سەختە خستە ڕوو کە ڕووبەڕووی ھەرێم و ھاووڵاتیانی بووەتەوە، ھەروەھا تیشکی خستە سەر ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە، بەتایبەتی لە بوارەکانی باشکردنی بژێوی خەڵک، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و یەکڕیزیی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان، جەختی لەوەش کردەوە کە لەمبارەیەوە تورکمانەکان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی بگێڕن.

 

لای خۆیانەوە لایەنە تورکمانییەکان ئاماژەیان بەوە دا کە ئەوان خۆیان بە کوردستانی و بەشێکی دانەبڕاو لە ھەرێمی کوردستان و پێکھاتەکانی دەزانن و پشتگیری لە حکوومەتی ھەرێم و پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەن. پوختەیەکیشیان دەربارەی ئەو گیروگرفتانە پێشکەش کرد کە ڕووبەڕووی نەتەوەی تورکمان دەبنەوە و داوایان کرد لە داھاتوودا بتوانن لەناو حکوومەت دەزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستاندا ڕۆڵی کاریگەری خۆیان بگێڕن و ماف و ئەرکەکانیان بەپێی ئیستحقاق دابین بکرێت.





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad