English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی ھەرێم و شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی تێپەڕاندنی بارودۆخی ئێستا دووپات دەکەنەوە
2017-12-29 [12:28 PM]

ZNA- هەولێر


 

حکوومەتی ھەرێم و شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی تێپەڕاندنی بارودۆخی ئێستا دووپات دەکەنەوە

 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٢٨/١٢/٢٠١٧ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیران و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر پێشوازییان لە شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز مامۆستا ھادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو پێشنیارانەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان تاوتوێ کران کە لە یاداشتێکدا پێشکەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێت خزمەتی باشتر پێشکەش بە ھاووڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی بکات.

 

سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی لەسەر ئاستی سیاسیی ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاند کە ھەمیشە بە پەرۆشەوە ویستوویانە کێشەکان و دۆخی ئەمڕۆی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پتەوکردنی یەکڕیزی و تەباییی لایەنەکانەوە تێپەڕێنرێت.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی بەرھەمدار لەسەر پێشنیارەکان کرا و بە بنیاتنەر و ئەرێنی و لە بەرژەوەندیی خەڵکدا ھەڵسەنگێنران و بڕیاریش درا لە ماوەیەکی کورتی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنیان ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 1012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad