English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالكى گه‌ر نیازپاكى تێدابێ ده‌توانێت به‌ كوتله‌كانى خوى پشتگیرى پروژه‌ى كورد بكات له‌ناو په‌رله‌مان
2017-12-29 [01:32 AM]

ZNA-هەولێر


یاساناسێك رایگه‌یاند: بریارى مالكى یان روونتر بلێین بۆچونى مالكى له‌ ناردنى موچه‌ى هه‌رێم، ته‌نها خوى له‌ چوارچێوه‌ى ووشه‌ و لێدوان ده‌بینێته‌وه‌، چونكه‌ نورى مالكى له‌لایه‌كه‌وه‌ ئه‌ندازیارى كێشه‌ى هه‌ولێر و به‌غدایه‌ به‌ موچه‌شه‌وه‌ له‌لایه‌كى تر له‌ ئێستادا مالكى پوستێكى ته‌شریفیشى نیه‌ و جێگرى سه‌رۆك گوماره‌ كه‌ پوسته‌كه‌ خوى ته‌شریفیه‌.

یاساناس د. فکری عەزیز به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ناتوانین بلێین مالكى بریارى سیاسی له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تاكه‌ ركابه‌رى عه‌بادیه‌ له‌ هه‌لبژاردنی داهاتوو، مالكى گه‌ر نیازپاكى تێدابێ ده‌توانێت به‌ كوتله‌ سیبه‌ر و لایه‌نگر و كوتله‌كانى خوى پشتگیرى پروژه‌ى كورد بكات له‌ناو په‌رله‌مان، بۆ نمونه‌ دوسه‌ى پێشمه‌رگه‌، خه‌رجى شارى كه‌ركوك...هتد.

د. فکری دیاریشیكرد: نابێت ئه‌وه‌مان له‌ بیر بچێت په‌رته‌وازه‌ى ده‌نگى كورد كاریگه‌رى راسته‌وخوى له‌سه‌ر توندى هه‌لوێستى عه‌بادى هه‌یه‌ و توندى و نه‌رمى عه‌بادى یان مالكى سیناریوى شیعه‌ و خودى ئێرانه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش توركیا و سعودیه‌ و ولاتانى سونه‌ له‌ پێناو لاوازبونى كورد تا عه‌ره‌بى سونه‌ هێزى له‌به‌ر بێته‌وه‌ له‌ رووى سیاسی و سه‌ربازى ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر ده‌بێ له‌ فلمى نوێی شه‌رى به‌غدا و هه‌ولیر.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 2293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad