English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەست هێنا
2017-12-30 [10:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 لەدواین شەوەکانی ساڵی ٢٠١٧ داین و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە بردنەوەی خەڵاتە تاکە کەسیەکان .

لە خەڵاتەکانی ESPN ی ئەمریکیدا و لە خەڵاتی باشترین ئاستی تاکە کەسی لەیاریەکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتەکەی بردەوە ، ئەویش لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو کاتێک توانی ھاتریک تۆماربکات .

کریستیانۆ لەو یاریەدا چەند ڕیکۆردێکی شکاند لەوانە :

* کریستیانۆ بوو بەیەکەم یاریزان بەدرێژایی مێژوو دوو یاری بەدوای یەک لە قۆناغی دوای کۆمەڵەکان بتوانێت ھاتریک تۆماربکات لەکاتێکدا یاری پێشوو توانی بە سێ گۆڵ تۆڕی مانوێل نۆیەریش بھەژێنێت .

* کریستیانۆ بوو بەیەکەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان کە ١٣ گۆل لە قۆناغی پێش کۆتایی تۆماربکات .

* کریستیانۆ بوو بەیەکەم یاریزان بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان کە زۆرترین گۆڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی تا یاری کۆتایی تۆماربکات بە ٣٥ گۆڵ .


یاریگا





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad