English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شڕۆڤەکارێک: ئه‌وه‌ى عه‌بادى ئەنجامیدا مالكى ئەنجامی نەدا
2017-12-30 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


شڕۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند: ئه‌وه‌ى عه‌بادى كرا و ئه‌نجامیدا مالكى ئه‌نجامی نه‌دا، چونكه عه‌بادى خوێنى پێشمه‌رگه‌ى ڕشت و خه‌لكى ده‌ربه‌ده‌ر كرد و زۆر له‌خۆ بایى بوو.

حکیم محمد شڕۆڤەکاری سیاسی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌وه‌ى هه‌یه روداوه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتى و عێراق به تایبه‌تى به خێرایى گورانكارى به‌سه‌ر دادێت و ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌ له رابردوو وه‌رمان گرتووه پێمان ده‌لێت كه هه‌ر كارێكته‌رێكى سیاسى له عێراق پوستى سه‌رۆك وه‌زیرانى وه‌رگرتبێت، بناغه‌ى كاره‌كانى له‌سه‌ر دژایه‌تى میلله‌تى كورد داناوه.

حکیم گوتی: سه‌باره‌ت به وته‌كانى مالكى خۆى سیاسه‌ت مانای به‌رژه‌وه‌ندى، سزاكان له‌سه‌ر كوردستان له بڕینى مووچه بگره تا هێنانى هێز بۆ سه‌ر كوردستان له سه‌رده‌مى مالكى بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستى پێكرد و كه‌وتنى مۆسل بۆ لاواز كردنى كورد و سوننه‌كان بوو به فه‌رمانى مالكى.

هه‌روه‌ها رونیشی کردەوە: مالكى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌لبژاردنى داهاتووى عێراق ناچاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ده‌سته‌لات له میلله‌تى كورد نزیك بێته‌وه.

ئەو شڕۆڤەکارە سیاسیە دەلێت: به داخه‌وه نه‌بوونى یه‌كرێزى نیشتمانى له ناو حزبه‌كانى كوردستان هه‌موو كات ده‌رفه‌تى خۆش كردووه كه عه‌ره‌به‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به كارمان بێنن ، نه خاسمه مالكى كه پێگه‌یه‌كى به هێزى هه‌یه له‌ناو به‌شێك له‌ حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان، به‌لام پێویسته سیاسه‌ت وه‌ك خۆى ره‌فتارى له‌گه‌ل بكه‌ى، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى كورد له‌وه‌دابێت كه ببێته هاوپه‌یمانى مالكى و ئێران ئاسای یه‌.

له كوتایى ده‌لێـ" زوربه‌ى عه‌ره‌به‌كان وه‌ك یه‌كن، كامیان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندى كورد بپارێزیت له‌گه‌لى ده‌بین به‌ هاوپه‌یمان و له ئێستادا ره‌نگه مالكى له ئه‌وانى تر باشتر بێت.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 3223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad