English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار
2017-12-30 [04:07 AM]

ZNA – هەولێر


لیستی ئەکتەرە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکاری بڵاوکرایەوە کە ناوی پێنج ئەکتەر لەخۆدەگرێت.

 

لیستەکە بە فەرمی لە ٢٣ مانگی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە و لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتووش خەڵاتەکان دابەشدەکرێن.

 

هەریەکە لە تیمۆسی شالامیت لە فیلمی "Call Me By Your Name"، دانیال دی لویس لەرێگەی فیلمی "Phantom Thread"، جێمس فرانکۆ لەرێگەی فیلمی  "The Disaster Artist"، ئاری ئۆلدمان لەرێگەی فیلمی "Darkest Hour" و ​دینزل واشنتن لەرێگەی فیلمی "Roman J Israel Esq" لە لیستەکەدا بەرچاو دەکەون.

 

گۆڤاری "ڤاریتی"ـی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە، لە چواری مانگی ئازاری داهاتوو خەڵاتەکانی تەواوت بەشەکانی ئۆسکار دابەشدەکرێن، لەوانە باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری ئافرەت، باشترین ئەنیمەیشن و باشترین کورتەفیلم و چەندین بەشی دیکە.

 

لیستی ئەکتەرە کانیدیکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار تاوەکو ئێستا بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری لە ناوەکاندا ببیندرێت.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad