English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاندیدکراون بۆ خەڵاتی بازی زێڕین
2017-12-30 [05:36 AM]

ZNA – هەولێر


"بازی زێڕین" خەڵاتێک لەلایەن ئەکادیمیای رووسی پێشکەش بە باشترین فیلم و سینەماکاری رووسیی دەکرێت.

 

بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سینەماییە، پێنج فیلمی سینەمایی کاندیدکراون، کە بریتین لە، "Arrhythmia" لە دەرهێنانی بپریس خلیبنیکۆف، فیلمی "Bolshoi" لە دەرهێنانی ڤالێری تۆدۆرکۆفسکی، "Time of the first" لە دەرهێنانی دمیتری کیسیلیف، "Loveless" لە دەرهێنانی ئەندرییە زفیاگینتسیف و فیلمی "Salute-7" لە دەرهێنانی کلیم شیبینکۆ.

 

جگە لە خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتەکە دەبەخشرێتە باشترین ئەکتەری نێر و مێ و لە چەندین بەشی دیکەدا دەبەخشرێت.

 

مەرجی پێشکەشکردنی فیلم بۆ ئەو خەڵاتە، دەبێت بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ تاوەکو ٢٠١٧ بێت و لە هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکا نمایشکرابێت.





ئەم هەواڵە 1900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad