English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی ئامانجێکی گەورەی ھەیە 
2017-12-30 [05:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەم وەرزەی لالیگا باشترین ئاست پێشکەش دەکات و دەیەوێت لە ساڵی ٢٠١٨ کارێکی جیاواز ئەنجامبدات . 

رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی راپۆڕتێکی دەربارەی ئامانجی لیونێل میسی لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ھاتووە , ئامانجی یەکەمی میسی لە ساڵی ٢٠١٨ بریتی دەبێت لە بەدەستھێنانی نازناوی جامی جیھانی لە رووسیا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین . 

لەراپۆڕتەکە ھاتووە , ئامانجی دووەمی میسی بریتی دەبێت لە بەدەستھێنانی نازناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانی جیھان . 

لە راپۆڕتەکە ئاماژە بەوەکراوە , ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزە زۆرترین پشوو بە میسی دەدات بۆ ئەوە تووشی ماندووبوونی زۆر نەبێت و لە و یاریانەی گرنگ نین میسی لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad