English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن: حكوومه‌ت توانی ڕێگه‌ له‌ پلانێكی‌ مه‌ترسیدار بگرێت
2017-12-30 [06:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

عه‌تا شێخ حه‌سەن، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، پارتی هه‌میشه‌ پشتیوانی داوای ڕه‌وای هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ خۆپێشاندانانه‌ كه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كییان تێدایه ‌و ترسناکە‌ ‌بۆ سه‌رئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردستان، بۆیه‌ش بینیمان هه‌رزوو ماموستایان و ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد، هه‌ستیان به ‌مه‌ترسییه‌كه‌ كرد و لە خۆپیشاندانەکان کشانەوە.

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستی ده‌ره‌كی و حزبی ناوخۆ خۆیان خزاندبووه‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ داوای ڕه‌وای خۆیان ده‌كرد، بینیشمان چۆن ئه‌و ده‌ستانه‌ شێوازی خۆپێشاندانیان گۆڕی بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و سووتاندن و تاڵانكردنی باڵه‌خانه‌ی حكوومی و حزبی و هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ر روو، پلانه‌كه‌ وابوو كه‌ پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزی عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ سلێمانی، ئه‌وه‌ بوو بینیمان خۆپێشاندانه‌كان له‌ ته‌قته‌ق و كۆیه‌ و قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ناوی پاراستنی ئارامی ئه‌و ناوچانه‌ هێزی عێراق بێنە سنووری كوردستان و سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان داببڕن، به‌ڵام حكوومه‌ت توانی ڕێگه‌ له‌و پلانه‌ مه‌ترسیداره‌ بگرێت، خه‌ونه‌كه‌یان پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.''

شێخ حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، راسته‌ له‌ ته‌واوی خۆپێشاندانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سلێمانی، له‌ ساڵی 2011وە پارتی به‌ئامانج كراوه‌ هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوه‌ندی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی و ستراتێژیی كورد لای پارتییه‌،‌ په‌یامی پارتی، په‌یامی دروستكردنی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وەییی كورده‌، كه‌ ئه‌م ئامانجانه‌ی پارتیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئیقلیمی و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نییه‌، بۆیه‌ ناتوانن ته‌قه‌بوڵی ئه‌م په‌یامه‌ی پارتی بكه‌ن، هه‌میشه‌ پارتی به‌ئامانج گیراوه‌، به‌ هاوكاریی ده‌ستی ناوخۆ.

 

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad