English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌ بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی یاخی ده‌بێت
2017-12-30 [06:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق پارێزگاری نه‌ینه‌وای له‌ كاركردن له‌ پۆسته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ راگرت، به‌ڵام نوفه‌ل عاكوب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگاكه‌ ئه‌نجامدا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تاریق حه‌رب ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق و شاره‌زا له‌ یاسای ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، پارێزگاری نه‌ینه‌وا دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجامدا، به‌م ره‌فتاره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی شكاندوه‌ كه‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری دابوو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ كاره‌كانی له‌ پۆستی پارێزگار بوه‌ستێنێت.

تاریق حه‌رب وتیشی، عاكوب هیچ سیفه‌تێكی یاسایی نییه‌ رێگه‌ی پێ بدات ئه‌ركی خۆی وه‌كو پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڕی بكات، بۆیه‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی به‌ یاخیبوون له‌ بڕیاری عه‌بادی داده‌نرێت.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی ئیداری ده‌ركرد، تێیدا پارێزگاری نه‌ینه‌وای بۆ ماوه‌ی دوو مانگ راگرتووه‌ و هه‌روه‌ها بڕیاری داوه‌ به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داواكرا، ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت.

 

میدل ئیست ئۆنلاین





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad