English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری هۆزه‌ سوننەکان‌ له‌ خورماتو: ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ بوو
2017-12-30 [06:55 AM]

ZNA-هەولێر


نوێنه‌ری هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ له‌ خورماتوو، سوپاسی كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وان ئێمه‌یان له‌ دوژمنه‌كانمان رزگاركردووه.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا شێخ سائر به‌یاتی نوێنه‌ری هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ له‌ خورماتوو، رایگەیاند‌، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ ناده‌ن بگه‌ڕێینه‌وه‌ ناوچه‌كانمان و گوتیشی، وێڕای ئه‌وه‌ی كورد نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بكات، كه‌ له‌ 25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هه‌رچونێك بێت ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ بوو و گوتیشی، پرۆسه‌ی رفاندنی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانیان به‌رده‌وامه‌.

شێخ سائر  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ئێمه‌ ناچاری ئاواره‌یی بووین، به‌هۆی پێشلێكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئێستا زیاتر له‌ 80 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌بی سوننه‌ له‌ ئاواره‌ییدا ده‌گوزه‌رێنن". گۆتی‌ "له‌ئێستادا ناوچه‌كه‌مان كه‌ به‌ ده‌شتی به‌یات ناسراوه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ڕوه‌ ده‌برێت".

به‌یاتی گوتی: "ئێمه‌ وه‌ك هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ له‌ خورماتوو، سوپاسی كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وان ئێمه‌یان له‌ دوژمنه‌كانمان رزگاركردووه، كه‌ ئه‌وانیش داعش و حه‌شدی شه‌عبی بوون، ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه‌ نه‌بوونایه، ناوچه‌كه‌مان و سه‌روه‌ت و موڵكمان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوژمنانه‌ ده‌روخێندران و، ده‌بوونه‌ په‌ناگه‌ی تیرۆریستان‌‌".

شێخ به‌یاتی ده‌ڵێت: "له‌و كاته‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌مان تا ئێستا 950 كه‌سیان رفاندووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش توانیومانه‌ 600 كه‌س به‌بڕی 3 ملیار دینار رزگار بكه‌ین، به‌ڵام تائێستا چاره‌نوسی 350 كه‌سی دیكه‌ به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌و، نه‌مانتوانیوه‌ رزگاریان بكه‌ین، هیچیش له‌باره‌یانه‌وه‌ نازانین ئاخۆ له‌ژیان ماون یانیش نا”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شێخ به‌یاتی باسی له‌ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ كرد و گوتی: "مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵمان زۆر خه‌راپه‌ و تائێستا هیچ هاوكارییه‌كی ئێمه‌ی نه‌كردووه‌، وێڕای رێگریكردنی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر زێدی خۆمان"، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆمان له‌ئێستادا له‌ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌، ئه‌و میلیشیایانه‌ش ناوچه‌كه‌یان داگیركردووه‌ و رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان ناده‌ن".





ئەم هەواڵە 6874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad